لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كهدرهنگانى شهویر رابردوو لە رووداوێكى ھاتووچۆدا لەسەر رێگای پشتێنەیى کەلار دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانى نیسان یٔاڵتیما و جێب واز، بە یەكیاندادا و 7 كەس کە شۆفێر و سەرنشینی یٔالتیماکە بوون بریندار بوون.
راشیدهگهیهنن ، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.