لە مەکسیک لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردووەدا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٥٠١ کەس و بەوەیش تا ئێستا هەشت هەزار و ١٣٤ کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک-دا هەروەها هاتووە کە تا ئێستا، ٧٤ هەزار و ٥٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.