كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشه‌ممه 27 ى 5 ى 2020 ، لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەسنەزان روداوێكی هاتوچۆ به‌هۆی سه‌رپێچیی ئۆتۆمبیلێكه‌وه روویدا
فاز حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه روداوه‌كه لە پێچی بەرامبەر بەنزینخانەی مەهتاب رویداوه و تیایدا پیکاب ناڤارایەک پێچی کردەوەو هاتە ناو شەقامی سەرەکی بێ ئەوەی رەچاوی مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی بدات لەوکاتەش فۆرد مۆستانگێکی تایبەت کەبەخێراییەکی زۆر دەهات خۆی پیاکێشا.
راشیدهگهێنێت ، لەئەنجامدا شوفێری هەردووک ئوتومبێل برینداربوون کە برینی شوفێری مۆستانگەکە سەختە، ئەگەریش هەبوو بەنزینخانەکە ئاگری بگرێت، چونکە فۆرد مۆستانگەکە لەدوای خۆپیکێشانی چووبووه ناو بەنزینخانەکە.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، لە لێکۆڵینەوەدا شوفێری ناڤاراكه بەلایەنی کەمتەرخەم دانرا چونکە مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی نەدابوو کە ئەمەیەکێکە لە بنەماکانی لێخورین به سه‌لامه‌تی.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.