چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له باشوری به‌غدا هێرشیان كرده‌سه‌ر سوپای عیراق كوژراو بریندار بوونی لێكهوتهوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی 5ی 2020، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق بڵاوی كرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش داعش له گوندی حه‌بشی باشوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قه‌یان له خاڵێكی پاسه‌وانی فیرقه‌ی حه‌وته‌می سوپای عیراق كردوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی راشیدهگهێنێت ، كه له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عیراق كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاشكرا بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.