فڕۆكهجهنگیهكانی توركیا له گوندى سه‌فره‌ى ناوچه‌ى (ماوه‌ت)ى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، ئۆتۆمبێلێكى په‌كه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ستدا
.
له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنورییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای ماوه‌ت له‌لایه‌ك و باره‌گاكانی پهكهله له سنوری ناوچه‌ی خواكورك، پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ستدا
.
به‌هۆی بۆردومانەکەی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا لە گوندی سەفرەی سه‌ر به قەزای ماوەت مووشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب تۆیۆتای چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كدار گیانیان له ده‌ستدا
كه له نێویشیاندا ته‌رمی ئافره‌تی چه‌كداریش ده‌بینرێت.
شایه‌دحاڵه‌كانی شوێنی روودانی بۆردمانه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دوو مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كردووه و ئامانجه‌كه به ته‌واوی پێكراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راشیگه‌یاندووه به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته له دوو شوێنی جیاواز پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه گیانیان له ده‌ستدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست کوردستان تیڤی کەوتوون زیان بە بینای تەندروستی گوندەکەو ھەروەھا ماڵی مام براھیم کەوتوە .
بەوھۆیەشەوە ترس و دڵەراوکی زۆر لەدانیشتوانی ئەو گوندە کەوتوە ژیانیان لە مەترسی زۆردایە بەھۆی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.