تیمی شاره‌زایانی كۆری، كه سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی كاره‌بای خه‌باتیان كردووه، ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وێستگه‌كه به‌كار بخه‌نه‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌ندازیارانی كاره‌با له سیئۆله‌وه گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ ده‌كرێت، بۆ بهگڕخستهوهی وێستگه‌ی هه‌ڵمیی کاره‌بای خه‌بات، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كارپێكردنی ئه‌م وێستگه‌یه وه‌ستابوو.
دیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان له وه‌زاره‌تی كاره‌با، ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئه‌و تیمه شاره‌زایه بڕیاربوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ سه‌رپه‌رشتی وێستگه‌كه بكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا قۆناغ به قۆناغ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه پرۆژه‌كه وه‌ربگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان گوتیشی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان تیمێكی ئەندازیاری كارەبا لە سیئۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ كوردستان.
ئه‌و تیمه‌ش له دوای پشكنینی له ڤایرۆسی كۆرۆنا دهگوازرێنهوهی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.