سه‌ره‌ڕاى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کرملن و ست پێتسبێرگ، له 85 ناوچه، 84 ناوچه‌یان ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌ى پوتین داوه تا ساڵى 2036.
بۆ مانه‌وه‌ى ڤیلادمیر پوتین سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته له ده‌سه‌ڵاتدا، حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى ئه‌نجامدا بۆ گۆڕانکارى ده‌ستور.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 میدیاکانى ئه‌و وڵاته بڵاویانکرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه، حکومه‌تى روسیا ریفراندۆمێکى گشتى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌ستورى ئه‌نجامدا و به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى له‌سه‌دا 78-ى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به گۆڕینى له‌سه‌دا 60-ى ده‌ستور داوه.
به‌پێى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و ریفراندۆمه گشتیه ڤیلادمیر پوتینی سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته که ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه له ده‌سه‌ڵاته، مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ دوو خولى تر بۆ سه‌رۆکایه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه که تا 16 ساڵى دیکه سه‌رۆک ده‌بێت هه‌تا ته‌مه‌نى ده‌بێته 83 ساڵ.
ماوهنهوهى پوتین وه‌ک سه‌رۆکى روسیا تا 2036 که هه‌ندێک به خۆشه‌ویستى رووسه‌کان ناوى ده‌به‌ن ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که، پوتین وڵاته‌که‌ى له رووى ئابوورییه‌وه بردووه‌ته پێشه‌وه‌و بلۆکى روسى به‌رانبه‌ر به ئه‌مریکا به‌هێز کردووه و رۆڵى له ئاشتى جیهانیدا هه‌بووه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان دروستکردووه به‌تایبه‌ت میخایل خۆدۆرکۆڤسکى رهخنگرى به‌هێزى پوتین رایانگه‌یاند، پرۆسه‌که به‌ته‌واوه‌تى ساخته‌یه و ئه‌نجامه‌کانى له‌ژێر گومانێکى زۆردایه.
هێرش یاسین : kurdistantv

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.