هێزهكانی پۆلیسی ههولێر له بازاڕی قهیسهری شاری ههولێر توانیان دوو تۆمهتبار دهستگیربكهن، كه به چهك رووبهڕووی پۆلیس بوونهوه و تهقهیهكی "زۆریان" كرد.
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دوێنێ كاتژمێر (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەم شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕووبوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.
تۆمەتبارەكان بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستبەجێ لێیان هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەست بەسەر چەكەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، ئێستاش تۆمەتباران بەپێی ماددە (405/31) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
پۆلیس هەمیشە خزمەتكاری هاووڵاتیان و پارێزەری سەروماڵیانە و بەردەوامیش چاوكراوەیە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.