ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین چاكبوونهوهی حهوت تووشبووی كۆرۆنا رایگهیاند، داواش له هاووڵاتیان دهكات پابهندی رێنماییه تهندروستیهكان بن، دووربن له شوێنه قەڵەبالغ و دانانی ماسك.
دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی تووشبووان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ ههینی حهوت حاڵەتی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران ، بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵایانی چاکبووەوە گهیشته 37 کەس.
هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەین هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنیان وە داوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە .
دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.