ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3_7_2020 بەهۆی تەقەی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێستانی وێزەی دەڤەری باڵەکایەتی شوانکارێک برینداربوو.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر شەش و پازدە خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی، کەسێک بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، بەهۆی تەقەکردن لە سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە کوێستانی گوندی وێزە بریندارببوو، شوانکارەکە ناوی (هەڵوێست ئیسماعیل مەلا) تەمەن 15 ساڵە، دوای گرتنەبەری فریاگوزاری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی لە شاری هەولێر کرا.
شوانکارەکە دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕینە و ساڵانە بە مەبەستی بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاژەڵداری ڕوو لە کوێستانەی دەڤەری باڵەکایەتی دەکەن.
شایهنی باسه هەموو ساڵێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تهقه له هاووڵاتیان و شوانكاران دهكرێت، ئهم سنوورهش تۆپباران دەکرێت.
پ: کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.