لەسەر ڕێگای دەربهندیخان - کەلار، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەوهۆیەوە 8 کەس برینداربوون كهسێكیش گیانی له دهستدا.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ههینی لەسەر ڕێگای دەربهندیخان - کەلار لەبەردەم چێشتخانەی تونی بابا کە دەکەوێتە نزیک ناوچەی گەزەڵا پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا کە ئۆتۆمێلێکی جۆری تویوتا پیکاب دەبڵ بە ئاراستەی کەلار بۆ دەربهندیخان ڕۆشتووە و ئۆتۆبێلی بەرامبەر کە لەجۆری نیسان ئاڵتیمایە لە دەربهندیخان بە ئاڕاستەی کەلار ڕۆشتووە لەپاش ئەوەی ئاڵتیماکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەچێتە سەر سایدی بەرامبەری خۆی دەکێشێت بە تویوتا پیکابەکەدا، بەداخەوە بەوهۆیەوە (8) کەس بریندار دەبێت.
لەنێو هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا لەپاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە گیان لەدەست دەدات.
شایهنی باسه خێرای لێخوڕین و پابەند نەبوونی شۆفێر بە هەلومەرجی ڕێگاکە هۆکار بووه بۆ ئەوەی ڕووداوی هاتووچۆی لێبكهوێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.