په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه كار ئاسانی بۆ هاووڵاتیان و كاسبكاران و خاوه‌ن دووكانه‌كان بكرێت و شوێنه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ندێك پێشنیازی تر هه‌یه كه به‌رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌مێنێت و به‌شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت.
پێشنیارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كهبهشهو و به‌رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌مێنێت،به‌ڵام شوێنهمیللییهكان به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌ركه‌وتنی هاووڵاتیانی تێدا زۆره ،تا كاتێكی نادیار دابخرێت.
پێشنیازی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێ پابه‌ندی تاك پارێزی بكرێن و لێژنه‌كانی قائمقامییهتیش چاودێرییه‌كی چڕی دۆخه‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: وابڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه كاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی دیار نییه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌و بڕیار له‌باره‌ی ئه‌م پێشنیارانه بده‌ن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.