ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌مه‌به‌ستی زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ڕێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی، بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی پشووی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له سنووری ئیداره‌كه.
ده‌قى بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تیی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان (ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12 ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تیی ته‌ندروستیی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژ ده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11ی 7 جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جووتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م:داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركه‌گ ه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتییانی تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شەشە‌م: هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك رێگه‌پێدراو نییه، له‌به‌ر هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حەوتە‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوێنی یاریكردنی منداڵان (هۆڵه‌داخراوه‌كان و كراوه‌كان).
ھەشتە‌م: بازاڕ و چایخانه و چێشتخانه و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی، له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كان بیت و دوور بن له‌یه‌ك.
نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ند بن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه و نابێت زه‌مینه‌سازیی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكرێت.
دەیە‌م: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزەیە‌م: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزەیە‌م: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگریكردن له قه‌ره‌باڵغی.
سیانزیە‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتییان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له ڕێگای لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزه ئه‌منییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.