لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاودەكاتەوە، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (145) شوێنیان داخستوه و زیاتر له (40) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوهبهسهرچوشیان له‌ناوبردوه.
بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، كه‌لە بەرواری 1/6 تا 1/7/2020 لیژنەكان پێنج هه‌زار و (686) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجام داوە كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن، له مانگی رابردودا لیژنه‌كان له (352) شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها (360) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه: بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (145) شوێنیان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبون له‌سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا به‌بڕی (40) تۆن (355) كیلۆگرام كاڵاوشمهكی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی لەناوبردوه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (9) ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.