له پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شێخ مه‌حه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كه‌سایه‌تیى دیارى ئایینى و ڕێبه‌رى تەریقەتی كه‌سنه‌زانیى قادریمان له عێراق و جیهان پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى مریدان و په‌یره‌وانى له كوردستان و له هه‌ر شوێنێكى جیهان بن ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین.
له خواى مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر میهره‌بانیى خۆییه‌وه، ئه‌مه دوایین ناخۆشیى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت و سه‌بوورى و دڵنه‌وایییان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.