دكتۆر جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.