ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز لە وێستگەی (( مدحج ئەهواز )) بۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە نزیك ناوچەی زەرقان لە هەرێمی ئەهواز باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا ، كە ئەوە دوای چەند رۆژێك دێت لە تەقینەوەی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی .
ناوچەی زەرقان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبایە و بنكەی نهێنی بەرهەمهێنانی ئەتۆمییە ، ئەو تەقینەوەیە نوێترین تەقینەوەیە دوای زنجیرەیەك تەقینەوە لە رۆژانی رابردوودا كە ژمارەیەك دامەزراوەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران هەژاند
سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.