سەرۆک بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سهرهخۆشی له بنهماڵهی خوالێخۆشبوو دهكات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە جیهانمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
4ـی 7ـی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.