Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:12

وەزیری پەروەردە تەواوی رێنماییەکانی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 خستە روو

ئەو بەشەی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ کە ماوە، قەرەبوویان دەکەینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا
وەزیری پەروەردە تەواوی رێنماییەكانی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 خستە روو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تیشكی خستە سەر بابەتی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی و جەختی كردەوە كە لە 11ی 7 ئەنجام دەدرێت و تەئكیدی كردەوە كە پێویستە پشت بە ڕینماییە تەندروستییەکان ببەسترێت، كە تەنها لە هەفتەیەکدا پۆلی ١٢ ، دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .

وەزیری پەروەردە تیشكی خستە سەر ئەوەی كە  بەشیک لە هۆڵی زانکۆکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەکاردێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆش قسە کراوە هەر کەسێک دزە بە پرسیار یان شتێک بکات، ڕێکاریی یاسایی هەیەو ئەو کەسەش دەدەینە دادگا و ڕاگەیاندنەکان.

لە درێژەی وتەكانیدا ئالان حەمە سەعید ئاماری قوتابیانی پۆلی 12ی خستە روو بۆ ئەمساڵ كە ژمارەیان ١٦٢،٦٨٨ قوتابیەیە   كە تەنها  ١٤٤،١٤٢ یان مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە.

بۆ ئەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو هەزار هۆڵ تەرخان كراوە كە  قوتابییەکان بە سەر ئەو هۆڵە دابەش دەبن،

تەئكیدی لەوەش كردەوە كە ئەو پرۆگرامەی كە داخڵ نەبووە پرسیاری لێ نەهاتۆتەوە ، بە شێوەی گشتی پرسیارەکان تێکەڵە ، قورس و ناوەند و سوکی تێدایە.

خۆشحاڵی خۆشی دەربری كە بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی پەروەردە ، دوای ئەنجامەکان کە ڕادەگەیندرێت،   کاتژمێر12 قوتابی دەتوانێت پەڕەی سۆمای خۆی ببینێتیت، ئەمەش پرۆسەیەکی زۆر شەفافەو دادپەروەرانەیە

ئەو پەڕە سۆمایە هەمان ئەو پەڕەیەیە کە واژوو و پەنجە مۆری خۆی لەسەرەو، دەزانێت کامەی هەڵەیەو کامەی ڕاستە ، ئەمەش نەتیجەی ئیعتیراز کەم دەکاتەوە.

وەزارەت هەوڵی داوە  بە پێی توانا ماسک لە پێش تاقیکردنەوەکان بەردەست بخات.

 نابێت هیچ قوتابییەک لە کاتی تاقیکردنەوەدا هیچ بگۆڕنەوە بە نموونە قەڵەم ڕەساس، یان وەرەقە.

لە لایەكی دیكەوە وەزیری پەروەردە روونیكردەوە كە ئەگەر قوتابی نەیتوانی بەهۆی کۆرۆناوە تاقیکردنەوە بکەن واتە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو لە مانگی ٩ دا تاقیکردنەوەکان دەکەن، ئەگەر قوتابییەک هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، دەبێت لە تۆماری وەزارەتی تەندروستی تۆمار بێت و لەوانەوە ناوی قوتابییەکان وەردەگرین نەک لە شوێنێکی ترەوە.

سەبارەت بە دەوامی سالی ئایندە وەزیری پەروەردە رایگەیاند هیچ بڕیاریک نەدراوە بۆ ساڵی نوی کە دەوام دوا بکەوێت ، لە کاتی خۆیدا خوێندنەوە بۆ دۆخەکە دەکەین، بەڕێوەبەرایەتی پلان دانانمان ڕاسپاردووەو بابەتە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران قسەی لەسەر دەکەین.

ئەو بەشەی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ کە ماوە، قەرەبوویان دەکەینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا، بۆ نموونە قۆناغی ١ کە چۆتە قۆناغی ٢، زیاتر پێویستی بەوەیە پیت و ژمارە فێربێت ، بۆیە میکانیزمێکمان بۆ داناوە، کە قەرەبوو دەکرێتەوەو لەکاتی خۆیدا ڕایدەگەیەنین. لە كۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاند كە پێویستە هەمووان پشت بە پەیجەکان نەبەستن بۆ هەواڵ و زانیاری، تەنیا سەیری دەزگا فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە بکەن.

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.