به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دۆلار ده‌ستگیركردوه كه ویستویه‌تی له ماركێته‌كانی هه‌ولێر ساغی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، "دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ، تیمه‌كانی پۆلیس كه‌سێكیان به ناوی (م.ا.ب) به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی بڕێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ستگیر كرد، كه ویستبوی له ماركێته‌كانی هه‌ولێر ساغی بكاته‌وه".
وتيشى" تۆمه‌تباری ناوبراو له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه دراوی جۆری دۆلاری ساخته‌كردوه و ویستویه‌تی ساغی بكاته‌وه".
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه، وته له‌تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا، ئێستاش به‌پێی مادده 284 له یاسای سزادان، به‌ند كراوه و رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.