به‌ڕێوه‌به‌رايةتی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، 61 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، هاوكات حه‌وت كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕێوه‌به‌رايةتی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ 61 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستنیشانكراون، كۆی گشتی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته دو هه‌زار و 334 توشبو.
ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو حه‌وت كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 81 كه‌س.
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 27 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 531 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردوه، له‌ئێستادا 920 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.