دوای ئه‌وه‌ی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌رێگه‌ی ڤیدیو كۆنفرانسه‌وه به‌هه‌ڵه له‌گه‌رماو ده‌ركه‌وت،به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئیسپانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاویكرده‌وه، برناردۆ بۆستیلۆ،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له باكووری ئيسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ڤیدیو كۆنفرانسه‌وه ،به‌هه‌ڵه ڤیدیۆكه‌ی به‌كراوه‌یی به‌جێدێڵێت و ده‌چیته نیۆ گه‌رماو و به رووتی دێته ده‌ره‌وه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت كرد.
هه‌روه‌ها گاردیان روونی كردۆته‌وه كه بۆستیلۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بردۆته حه‌مام بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆشۆردن گوێی له‌ده‌نگی كۆبوونه‌وه‌كه بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێنه‌كه‌ی له‌به‌شی خواره‌وه‌ی چه‌پی شاشه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه خۆی ده‌شوات،له‌م كاته‌شدا هاوڕێكانی ویستویانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن،به‌ڵام له‌به‌ر ده‌نگی شووڕه شووڕی ئاو، گوێی له‌هیچ ده‌نگێك نه‌بووه.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا ده‌نگه ده‌نگ له نێوان ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یدا ده‌بێت و یه‌كێك ده‌ڵێت:لبیرنی شتێك بڵێ،به‌په‌له شتێكی پێ بڵێ،یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: ئایا ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی بپچڕێنین،دواتر سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌په‌له كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه ده‌هێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه بۆستیلۆ ده‌ڵێت: رووداوه‌كه به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بووه،به‌ڵكو به‌هۆی شكستم بووه له‌نه‌زانینی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.