راگەیاندنى بەرگرى شارستانى پارێزگاى هەولێر، هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکاته‌وه، لەچەند ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆیە دەبێت هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر.
لەهەمان کاتدا شوفێرانیش دەبێت پەیڕەوی رێنماییەکان بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی ئاگر، بۆیە ئەو خاڵانەی خوارەوە لەلایەن شوفێران بەگرینگ وەربگیرێت و لەناو ئۆتۆمۆبیل بەجێ نەهێلدرێت :
1- مادده گازییه‌كان.
2- شووشه‌واته‌كان "وه‌ك شووشه‌ی بۆنه‌كان و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره".
3- خواردنه‌وه گازییه‌كان.
4- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
5- نابێت جامی ئۆتۆمۆبلیله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
6- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.
7- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
8- نابێت به كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
9- نابێت هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان زیاد له پێویست تێ بكرێت، به تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شتكردن.
پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له ماڵه‌كان ده‌كه‌ن.
نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێن و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه بن كه نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه دابگیرسێنرێن، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست.
دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به تایبه‌ت له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ.
راگەیاندنى بەرگرى شارستانى پارێزگاى هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.