له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان هێرشكرایه سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاندی حكوومه‌تی عێراق و لوبنان.
رۆژی شه‌ممه بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق ڤیدیۆی شاندی باڵای حکومەتی عێراقیان لە هۆتێلێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاوکردوەتەوە.
لە گرته ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی لوبنان هێرش دەکەنە سەر شوێنی کۆبوونەوەی شاندی عێراقی و لوبنانی.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی خۆپیشاندەران، سەرچاوەیەکی به‌رپرس لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق به میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندووه، كه بەهیچ شێوەیەک ئەندامانی شاندی عێراق نەکراونەتە ئامانج.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاندی حكوومه‌تی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری نه‌وت له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه بۆ گفتوگۆكردن له بواره‌كانی ئابووری و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.