Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:13

بەرگری شارستانیی هەولێر په‌یامێک ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌کات

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
کوردستان TV
#7
100%


راگەیاندنى بەرگرى شارستانى پارێزگاى هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی شاری هەولێر، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا.

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆیە دەبێت هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر.

لەهەمان کاتدا شوفێرانیش دەبێت پەیڕەوی رێنماییەکان بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی ئاگر :

بۆیە ئەو خاڵانەی خوارەوە لەلایەن شوفێران بەگرینگ وەربگیرێت و لەناو ئۆتۆمۆبیل بەجێ نەهێلدرێت.

1- مادده‌ گازییه‌كان.
2- شووشه‌واته‌كان "وه‌ك شووشه‌ی بۆنه‌كان و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره‌".
3- خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان.
4- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌.
5- نابێت جامی ئۆتۆمۆبلیله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
6- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.
7- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له‌ ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
8- نابێت به‌ كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆبیله‌كان بكرێت.
9- نابێت هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان زیاد له‌ پێویست تێ بكرێت، به‌ تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شتكردن.

پێویسته‌ هاووڵاتیان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له‌ ماڵه‌كان ده‌كه‌ن.

نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێن و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه‌ بن كه‌ نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه‌ سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره‌ فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه‌ دابگیرسێنرێن، كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆ ده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه‌ پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه‌ به‌رزترین ئاست.

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به‌ تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.