Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:15

ژووری ئۆپەراسیۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ قەزاى چۆمان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

ماڕکێت و شوێنە بازرگانییەکان به‌ مه‌رجی ته‌ندروستی ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ژوورى ئۆپەراسیۆنى رووبەرووبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ قەزاى چۆمان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌، ماڕکێت و دوکاندارو شوێنە بازرگانییەکان رێگەیان پێدەردێ رۆژانە کراوە بن ، بە مەرجى جێ بەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکان لە بەستن ماسک و لە دەست کردنى دەست کێش و دروست نەکردنى قەلەبالغى لە شوێنە گشتیەکان.

دواى کۆتایى هاتنى قەدەغەى هاتوچۆى گشتى لە سنورى قەزاکەمان ، کە بەپێى بڵاوکراوەى ژمارە 3ى 29/6/2020 لە سنورى قەزاکەمان، بۆ جێ بەجێ کردنى رێککارى نوێ، کە لەلایەن ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر بەمەبەستى خۆ پارێزى و خود پارێزى لە پێناو رووبەڕوو بونەوەى نەخۆشى ڤایرۆس کۆرۆنا بریارى لەسەر درا، بەمەبەستى جێ بەجێ کردنى رێککارەکان  لە سنورى قەزاکەمان ژوورى ئۆپەراسیۆنى ڕووبەڕووبوونەوەى نەخۆشى ڤایرۆس کۆرۆناى قەزاکەمان لە رۆژى شەممە رێکەوتى 4/7/2020 لە دیوانى قائیمقامیەتمان کۆبوونەوەیەکى ئەنجام دا دواى گۆرینەوەى بیرو ڕاى ئەندامانى ژوور بڕیاردرا ئەو بریاڕانەى خوارەوە لە سنورى قەزاکەمان و ناحیەکانى (سمیلان /گەڵالە /قەسرێ /حاجى ئۆمەران ) لە کاتژمێر 12ى شەوى 5/7/2020 وەک خۆیان جێ بەجێ دەکرێن.

1- ماڕکێت و دوکاندارو شوێنە بازرگانییەکان  رێگەیان پێدەردێ رۆژانە کراوە بن ، بە مەرجى جێ بەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکان لە بەستن ماسک و لە دەست کردنى دەست کێش و دروست نەکردنى قەلەبالغى لە شوێنە گشتیەکان، لە کاتژمێر 8ی شەوتا 5 ی بەیانی  دادەخرێن و ڕێگە بەهیچ دوکاندارێک نادرێت لەوماوەیەدا کراوە بن.

2- مزگەوتەکان و هۆڵى بۆنەکان و دانانى پرسەو کافێکان  و چایەخانەکان و مەلەوانگەو شوێنە گەشتیارییەکان بەداخراوى دەمێننەوە.

3- نانەواخانەکان و سەمونخانەکان بە جێ بەجێ کردنى رێنماییە تەندروستییەکان  کراوە دەبن .

4- چێشتخانەکان و ساردەمەنییەکان  چایەخانەکان و خواردنگە خێراکان بەمەرجى فرۆشتنى خواردن بە دیلڤەرى و  چاو شەربەت و بەگڵاسی سەفەری دەتوانن کراوە بن بە جێ بەجێ کردنى رێنماییەکانى تەندروستى .

5-شوێنە گەشتیارییەکان  بەداخراوی دەمێننەوە و گروپى گەشتیارى و گروپى  شاخەوانى لە شارەکانى تر بەهیچ شێوەیەک رێگەیان پێ نادرێت بەمەبەستى گەشتى شاخەوانى و گەشتیارى  بێنە سنورى قەزاکەمان و هەرچوار ناحیە.

6- نوێژى بەکۆمەڵ و خوێندنەوەى ووتارى رۆژانى هەینى لەهیچ مزگەوتێک ئەنجام نادرێت تا رێنمایى نوێى لە پارێزگاوە بۆ دەرنەچێت.

7-  لیژنەى ئابوورى قەزاى چۆمان و لیژنەکانى تەندروستى و لیژنەى رێککارى ناو بازار بەردەوام دەبن لە کاردانەوەى یاسایى بەرامبەر ئەو شوێن و کەسانەى کە پابەندى رێنماییەکان نابن،بۆماوەی یەک هەفتە دادەخرێن.

8_ ڕۆژانی هەینی جگە لەدەرمانخانەو نانەواخانەکان هیچ شوێنێک ڕێگە پێدراو نییە بۆ کردنەوەو دادەخرێن.

9_ دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لەسنوری قەزاکەمان لەڕۆژانی یەک شەممە تا چوار شەمم کاتژمێر 9 تا 1 دوای نیوەڕۆ دەبێت بەپێێ پێویستی فەرمانگە حکومییەکان فەرمانبەران دەوام دەکەن بەڕێژی لە 30٪  وەدەبێت فەرمانبەران و هاووڵاتیان پابەندی بەستنی ماسک و لەدەست کردنی دەست کێش بن لەکاتی دەوامی فەرمی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.