Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:16

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی کۆرۆنای تێپەڕاند

د.یاد نەقشبەندی: به‌ جێبەجێکردنی رێنمای پزیشکان سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا وەک بەندە
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكرده‌وه‌، خۆشبەختانە دوای 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند.


سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان کۆرۆنام تێپەراند

هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 رۆژ کەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەرو جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەم نێگەتیڤ بوو، واتە کۆرۆنام تێپەراند، پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حکومیانە بکەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان کردم و گەرموگورترتان کردم لەخزمەتکردن.

لەم چەند خاڵەدا پەیامێک بدەم بە هاووڵاتیان وەک چاک بووەوەیەکی کۆرۆنا :

1. زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەک من.

2. ئەو زۆرینەیەی وەک منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتکردن، خۆ کەرەنتینەکردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دورکەوتنەوە لە دڵە راوکێ و جێبەجێکردنی رێنمای پزیشکان سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا وەک بەندە.

لە کۆتای هیوام لەشساغی و تەندروستیەکی باشە بۆ هەموو لایەک، وە هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بین بەکەمترین زیان کۆرۆنا تێ دەپەرێنین.

د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.