سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیوانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و دوو رۆكێته‌دا بگرن كه بۆ به‌ئامانج گرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت داندرابوون.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، كه رۆكێتی یه‌كه‌م له‌ناوچه‌ی وه‌شاش بووه‌و ئه‌وه‌ی دووه‌میش له‌نزیك ناوچه‌ی ئوم عیزام .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ده‌موده‌ست هه‌ردوو رۆكێته به‌بێ زیان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه،به‌هۆیه‌وه منداڵێك برینداربووه‌و زیانی ماددیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشكردۆته‌وه كه مووشه‌كه‌كه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كرابوو،به‌ڵام سیسته‌می پاتریۆت مووشه‌كه‌كه‌ی دوور خستۆته‌وه‌و له شوقه‌كانی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتۆته خواره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.