دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێدوارد فلیپ، جان كاستێكس بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند جان كاستێكس كراوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی فه‌ڕه‌نسا و راسپێدراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
كاستێكس به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا داندرابوون، له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له مانگی نیسان ئه‌ركی پێ سپێدرابوو.
كاستێكس كه له ٢٠٠٨ سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی پرادێس بووه له باشووری فه‌ڕه‌نسا، له سه‌رده‌می سه‌ركۆماری نیكۆڵاس ساركۆزیدا له ٢٠١١ و ٢٠١٢ ئه‌ركی جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسای پێ سپێردرابوو.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند فلیپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ماكرۆن كردووه و ماكرۆنیش به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه رازی بووه.
سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.