لێژنەی خزمەتگوزاری و بنیادنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی پێشنیارێكی چاكسازی كە لە 5 تەوەری سەرەكی پێك دێت پێشكەشی مستەقا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات ، كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە گەڵیدا كۆببنەوە .
عەباس یابەر عەتافی ئەندامی لێژنەی خزمەتگوزاری و بنیادنان لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە لێژنەكە لە میانەی ئەو دیدارەیدا لە گەڵ سەرۆك وەزیران چەند تەوەریك دەخاتە روو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی ، هەروەها وەبەرهێنانی رێگاكانی دەرەوە و نیشتەجێبوون و دابەشكردنی زەوی بە سەر هاووڵاتیان و ئەو نەخۆشخانانەی كە لە بەغداو پارێزگاكان وەستاون و كار ناكەن ، جگە لە وەستانی كاركردن لە دروستكردنی زیاتر لە 3000 قوتابخانە لە ساڵی 2012 ـەوە .
ئەو تەوەرانەش كە پەراوێكی چاكسازییە ئامادەكراوە بۆ ئەوەی یەكلایی بكرێتەوە و عێراق لە رووی خزمەتگوزارییەكان هەنگاوی جدی بهاوێژێت .
سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.