به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی دادی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه حكومییه‌كان گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند كرێكارێك و پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون،له‌ئێستادا په‌تاكه شۆڕبۆته‌وه بۆ نێو به‌ندییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه رێوشوێنی پێویستمان گرته‌به‌ر،به‌ڵام توانای ئێمه‌ش سنوورداره.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی داد له كۆی 600 به‌ندی نێو به‌ندیخانه‌ی كه‌رخ 31 حاڵه‌تی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووه كه له‌چه‌ند گه‌نجێك پێكهاتوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18بۆ 22 ساڵیدایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.