ماڵپەری (زید نیت)ی ئەمریكی بابەتێكی لەسەر ئەپلیكەیشنێك بڵاوكردووەتەوە كە لە توانای دایە بە ئاسانترین شێوە مۆبایل لە هاكکردن بپارێزێت.
(iVerify) ئەو ئەپلیكەیشنەیەوە كە لەسەر سیستەمی ios كاردەكات و تایبەت بە ئاسایشی مۆبایل و هەر كاتێك كەسێك بیەوی مۆبایلێك هاك بكات ئەوا ئەو بەرنامەیە خاوەنی هەڵَگری مۆبایلە ئاگادار دەكاتەوە.
ماڵپەرەكە پێی وایە ئەو بەرنامەیە یەكێك لە بەهێزترین بەرنامەكانی ئاسایشی مۆبایلە و لەگەڵ ئەوەی كە مۆبایلەكە دەپارێزێت لە هەمان كاتیش چەندین ڕێنمایی و شیكردنەوەی تایبەتیش دەداتە هەڵگری مۆبایلەكە تاوەكو بتوانێت بە ئاسانترین شێوەیە مۆبایلەكەی بپارێزێت.
هەروەها ئەم ئەپلیكەیشنە چەندین خزمەتگوازی دیكەیشی هەیە كە بریتییە لە پاراستنی ئەو و بەرنامە و تۆڕە كۆمەڵایەتییانەی كە ناو مۆبایلەكەن هەن وەكو فەیسبووك و ئینستگرام و گۆگڵ و ئەپڵ ئایدی.
ژێدهر: ههولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.