په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌جێگرایه‌تی داواكاری گشتی كۆیه له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی(عبدالحمید) كه خۆی به(كوڕی پاك) ناساندبوو،تۆماركرا .
شایانی باسه ئه‌و كه‌سه وه‌ك بانگخوازی ئیسلامی له‌ڤیدۆیه‌ك كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و سووكایه‌تی به‌مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و دڵداری شاعیری ده‌كات.
بۆیه پاڵپشت به‌ناڕه‌زایی و داواكاری چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری كۆیه، ئه‌مڕۆ مامۆستا یوسف قائمقامی قه‌زای كۆیه، سكاڵاكه‌ی له‌داواكاری گشتی كۆیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆماركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.