به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس،ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی ناگالاند له باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیند، فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌موو هاورده‌و بازرگانیكردنێك به سه‌گ بۆ خواردن راده‌گرێت.
له‌مباره‌یه‌وه تیمیجین تووی ، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كه له‌توێتێكدا گوتی: حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی هاورده‌كردن و بازرگانیكردن به‌سه‌گی قه‌ده‌غه‌كردووه له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه .
شایانی باسه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو، رێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵان چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له ویلایه‌تی ناگالاند بازرگانی به‌سه‌گ ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.