به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى دزییه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش یٔاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی حاڵەتێكی دزیكردن لە عەنكاوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ یٔەم ڕووداوە كرایەوە و دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، تۆمەتبارێك بە ناوی (و.ح.ی) تەمەن 37 ساڵ، دەستگیر كرا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "تۆمه‌تباره‌كه دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە كەلوپەلی خواردنگەیەكی لە عەنكاوە دزیوە، بۆیە بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.