Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:30

له‌ عێراق 2125 که‌سى تر تووشى کۆرۆنا بوون و 105یش گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 60 هەزار و 479 کەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 125 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 125 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 940 کەسیش چاکبووەتەوە، 105 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 60 هەزار و 479 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 33 هەزار و 17 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 473 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.