Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:30

راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

سالار مه‌حمود ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

راوێژكارێكی سەركۆماری عێراق دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند و ئاشكرای كرد كە دەست لەكاركێشانەوەكەی قەبووڵ كراوە.

دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی سالار مەحموود بۆ رای گشتی 

لەدوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لە 2019/01/01 تا رۆژی 2020/06/30 بە ویستی خۆم دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ پێشکەش کرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەکارکێشانەوەکەیان قبووڵ کرد. سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان. بە هیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لە بەغدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان.

 

رای گشتیی کوردستان و هەموو لایەک ئاگادار دەکەم کە لە رۆژی 2020/06/30ـەوە لەو بەرپرسیارێتییە نەماوم.

 

وەک هەمیشە لە هەر جێگە و پێگەیەکدا بم هیوا و ئامانجم تەنیا خزمەتکردنی کورد و کوردستانە.

 

لەگەڵ رێزدا

 

سالار مەحمود

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.