ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
د. شاخەوان ئەسعەد خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە لە ھەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لە تووشبووەكان تەمەنی 47 ساڵ و ئەوەی دیكەشیان 60 ساڵ بوو".
گوتیشی: "یەكێك لەو تووشبووانە نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنی ھەبوو، ئەوەی دیكەشیان نەخۆشی شەكرەی ھەبوو".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا: "ئێستا 75 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیماراتی لەژێر چاودێری تەندروستی دان، باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە، ژمارەیەكی كەمیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و نیشانەكانیان توندە".
ههروهها پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداو بهپێى وتهى ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ، تووشبووەکە تەمەنی 69 ساڵان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.