Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:30

به‌هۆى رووداوێکى توندى هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر _ به‌حرکه‌ 4 که‌س بوونه‌ قوربانى

2 كەس گیانیان لەدەستدا و 2ی دیكەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ به‌هۆى رووداوی هاتووچۆ لە سەر رێگای نێوان هەولێر – بەحركە 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 2ی دیكەش بریندار بوون و زیانێكی ماددی زۆریشیان بەدواوە بوو.

فازل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - بەحرکە لەنزیك ئەتکۆنز ئۆتۆمۆبیلێكی بیئێمی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بەدواوەی ئۆتۆمبیلێكی ئالتیمای تایبەت و دواتریش بەسەر دورگەی ناوەڕاستی شەقام کەوت و خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا و چووە ئەودیوی شەقامەكە و خۆی بە ئۆتۆمبیلێكی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا کێشا کە لەسایدی خۆی بەرەو ناوشار دەهات.

گوتیشی: لەئەنجامی روداوەکە دووکەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیكەش برینداربوون، کە یەكێكیان خودی شوفێری بیئێمەکە بوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە.

وەئەوەی شایانی باسە بەپێی گرتەی ڤیدیۆیی کامیرەکانی چاودێری خێرایی بیئێمەکە لەکاتی رووداوەکە لە سەروو 150کم لە کاتژمێرێكدا دەخەملێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.