Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:22

عێراق دژى هێرشه‌کانى تورکیا کۆمه‌لێک فشار به‌کاردێنێت

عێراق بە 16 ملیار دۆلار ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ توركیا هەیە
کوردستان TV
100%

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ وەڵامدانەوەی هێرش و پێشێلكارییەكانی توركیا ژمارەیەكی زۆر كارتی فشاریان لەبەردەستدایە و یەكێك لەوانەش پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەردوو وڵاتە،  كه‌ له‌ نهادا دەیان كۆمپانیای وەبەرهێنان و ئابووری توركیا لەناو عێراقدا كاردەكەن". وتیشى" عێراق بە به‌هاى 16 ملیار دۆلار ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ توركیا هەیە.

ناوبراو وتی "عێراق دەتوانێت داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات لەگەڵ كۆبونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هەماهەنگیی ئیسلامیی و لایەنی دیكە، دەشتوانێت رێكار دژ بە توركیا بگرێتەبەر".

سەحاف رونیكردەوە، تەواوی ئەو فشارانە لەبەردەستی عێراقدایە دژ بە توركیا، بەڵام تا ئێستا پێیانوایە لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستانی سیاسییەوە دەتوانن كێشەكان چارەسەربكەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.