Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:36

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك و دەستبەسەردا گرتنی بڕێك ماددە و حەبی هۆشبەر و ژمارەیەك چەك و چەند كەلوپەلێكی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دواى كۆكردنەوەى زانیارى و به دواداچونى وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ 5/7/2020 له شارى هەولێر توانرا بازگانێکی ماددەى هۆشبەر بەناوی (م، م، ع) دەستگیربکرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لەو پرۆسەیەدا دەست بەسەر بڕی (265) گرام مادده هۆشبەر لەجۆری (تلیاك، هێرۆین و شیشه) و بڕی ( 490 ) شیت حەبی هۆشبەری جۆری ترامادۆڵیشدا گیرا، لەگەڵ دەسبەسەرداگرتنی (4) دەمانچە ،(1) كڵاشینکۆف، تەرازوویەکی دیجیتاڵ و چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.