له‌پارێزگای كه‌ركوك بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێی راگه‌یاندین موعممه‌ر عوبه‌یدی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى ره‌شاد له‌پارێزگای كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ى باری ته‌ندروستی به‌رده‌وام ناجێگیر بووه و به‌توندی تووشى په‌تاكه ببوو به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا
بەگوێرەی دوایین ئامار كه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و نزیكه دوو هه‌زار پێنج سه‌د كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.