له‌ئاگادارییه‌كدا نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری شه‌قڵاوه بڵاوی كرده‌وه كه‌لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران و هاولاتیان و ڕێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەوامی فەرمی نەخۆشخانە ڕاگیراوە تا 19.7.2020
راشیده‌گه‌یه‌نن تەنها بەشی فریاکەوتن 24 کاتژمێر لە خزمه‌ت هاوڵاتی و نه‌خۆشاندایه، هه‌روه‌ها تەنها نەشتەرگەری کتوپڕو پێویست ئەنجام دەدرێت لە نەخۆشانەکەمان ..
نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری شه‌قڵاوه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هاولاتیان ئەگەر زۆر پێویست نەبێت تکایە سەردانی نەخۆشخانە مەکەن ، کاتێ سەردانی (بەشی فریاکەوتن) دەکەیت تکایە لە پێناو پاراستن و سەڵامەتی خۆت ڕێنماییەکانی تەندروستی پەیڕەو بکەن وبەبێ ماسک (دەمامک) هاتنە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانە قەدەغەیە
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.