له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له رۆژی 5 /7 تا 9 /7 /2020 راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان راده‌گیرێت، له هۆبه‌كانی فرۆشیاری وزه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی داتا‌و زانیارییه‌كان، كه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وام له‌هه‌فته‌ی رابردوو، فه‌رمانبه‌ران فریای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌كه‌وتوون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی ئه‌م هۆبانه و ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆیاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه له‌دۆخی ئێستادا راگرتنی راییكردنی مامه‌له‌كان به‌پێویست زانرا.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.