لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاڵیین له هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.
راشیده‌گه‌ێنێت ، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه نه‌هێڵین كه تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تیرۆریستان له سووریاوه به‌ره‌و عێراق دزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه نییه و جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نییه، چونكه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.