پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارهى رۆژى یهكشهممه 5 ى 7 ى 2020 ، بۆڕی سەرەکی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی شکا، دەستبەجێ کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە کراوە و لە ئێستادا بەشێکی وێستگەکە خراوەتەوە کار و لە ئهمرۆشهوه کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوهتهوه كهتێیدا ئاماژه بهوه دهكات ، بەسوپاسەوە بەهیممەتی بەڕێوەبەرو ئەندازیارو تەکنیکارو کارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار، ئەمڕۆ دوای جیاکردنەوەو ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەرکەوتووە، دەست بە چاکردنەوەی بۆری سەرەکیی گواستنەوەو دابەشکردنی ئاوی سلێمانی کرا.
راشیگهیاندووه بەشێوەیەکی کاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەکی درێژ، جوامێرانە بەشێکی گرنگیی وێستگەکە خراوەتەوە کار و لە سبەینێوە کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
پارێزگاری سلێمانی دهشڵێت دوای تەرخانکردنی بوجەی فریاگوزاریش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە کەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواکراوە، هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی شکان و خستنەوەگەڕی وێستگەو هێڵەکان دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.