لە کافێیەکی شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، قاوەی پانەما دەفرۆشرێت کە یەک کوپی بە ٧٥ دۆلارە. ئەو قاوەیە لە قاسەیەکی پۆڵاییندا دەشاردرێتەوە. دەوترێت لە ئێستادا تەنها ٤٥ کیلۆ لەو قاوەیە هەیە لە جیهاندا.
کەناڵی BBC بەریتانیی قاوەی (Elida Geisha 803) بە گرانترین قاوەی جیهان ناودەبات. لە ڕێپۆرتاژێکدا لەگەڵ هەمان کەناڵدا، خاوەنی کافێی "Klatch” (کلاچ) کە ناوی بۆ پیارایە وەڵامی پرسیارێکی دایەوە کە بۆچی نرخی یەک کوپ لەم قاوەیە ٧٥ دۆلارە؟
پیارا لە وەڵامدا وتی "ئەم قاوەیە، خەلاتی باشترین قاوەی پانەمای بردووەتەوە. ئەمەش بە ئەندازەی خەڵاتی گرامی بۆ قاوەکان گرنگە. "
پیارا رایگەیاند کە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ کوپیان لەو قاوەیە فرۆشتووە.
لە دەرچەی ئاژەڵانەوە بەدەستدەهێنرێت
ئەم جۆرە قاوەیە دەدرێت بە ئاژەڵێکی مەمکدار لە شێوەی پشیلە و کاتێک دەردەچێت کۆدەکرێتەوە و ئامادەدەکرێت.
لە سەرتاسەری ئەمریکادا ئەم جۆرە قاوەیە تەنها لەم کافێیەدا دەفرۆشرێت. لە ئێستادا کافێکە خاوەنی ٤ کیلۆ و نیوە لەم قاوەیە. کە نزیکەی ٨٠ کوپی بۆ خواردنەوە لێ دەردەچێت.
بڕەکەی تری ئەم قاوەیە لە زیادکردنیکی ئاشکرادا لە پانەمادا بە وڵاتانی چین و ژاپۆن و تایوان فرۆشراوە.
ژووری بازرگانى و پیشهسازی سلێمانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.