Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:42

گڕگرتنی ئۆتۆمبێل چی دەکەیت ئەگەر شتێکی وا بەسەر تۆدا هات

ئاگاداری ئەم خالە گرنگانە بە
کوردستان TV
100%


گڕگتنی ئوتومبیل زۆر روونادات بەلام ئەگەر رووبدات حاڵەتێکی ترسناک و کوشندە دروست دەکات، بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ لە ئەمریکا ١٧٤.٠٠٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئوتومبیل ڕوویداوە کە تیایدا ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئاگاداری ئەم خالە گرنگانە بە
لەکاتێکدا هەندێک لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پێکدادانەوە ڕوودەدەن، بەلام زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی بوونی کێشەیەکی کارەبایی یان بوونی کیشە لە سیستەمی بەنزین لە ئوتومبیلەکەدا ڕوودەدات، باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتانە ئەوەیە کە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەکەت بیت و پشکنینی تەواوی بۆ بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک هەبوو چارەسەری بکەیت، بەم بۆنەیەوە پێویستە ئاگاداری ئەم خالە گرنگانە بیت کە ئەگەر چارەسەری نەکەیت ئەگەری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە ئوتومبیلەکەت زیاتر دەبێت.
 سووتانی بەردەوامی فیوزەکان
 لێچوونی ڕۆن لە ژێرەوەی ئوتومبیلەکەت لەکاتی گۆڕینی ڕۆن.
ڕۆن یان هەر ماددەیەکی شلی تر کە لێچوونی هەبێت لە ژێر ئوتومبیلەکەتدا.
وایەری خراپ بوو، پچڕاو یان وایەری ڕووت.
بوونی دەنگی زۆر بەرز لە سیستەمی ئاگزۆزدا
ڕوودانی گۆڕانکاری زۆر لە گێچی بەنزین و ڕۆن و پێوەری گەرمی مەکینە (حەماوە)
نەمانی سەری ڕۆنی مەکینە لە فیلتەری ڕۆنەکەدا
بوونی جاین و سۆندەی ڕزیو یان دڕاو.

چۆن کاردانەوە دەکەیت
ئەگەر بۆنی دووکەڵت کرد یان پریشکی ئاگرت بینی لە ئوتومبیەکەتدا، ئەگەر بزانیت چی ئەکەیت ڕەنگە ڕێگربیت لە ڕوودانی برینداری و ژیانێک ڕزگار بکەیت، زۆر گرنگە هێمن بمێنیتەوە بەڵام خێرا کردارەکان ئەنجام بدەیت.
ئەوەت بیربێت کە زیاتر ئاگر لە بەشەکانی تری ئوتومبیلدا ڕوودەدات وەک لە ناو مەکینەدا، رەنگە لە ژێر ئوتومبیلەکەدا ڕووبدات، نزیکی تایەکان و سیستەمی وەستاندن، لە داشبۆرد و ڕەنگە لەناو ئوتومبیلەکەشدا. لە ڕاستیدا، گڕگرتن کاتێک لەناوەوەی ئوتومبیلەکەدا ڕوودەدات لە هەموو جۆرەکانی تر ترسێنەرترە بە هۆی نزیکیت لە دووکەڵ و ئاگرەکە.
ڕێکخراوی نێودەولەتی بۆ سەلامەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پیشنیار دەکەن لەکاتی گڕگرتن لەکاتی شۆفێریدا.
 گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دابگیرسێنەو خێرا بچۆرە سەلامەتترین شوێن بۆ ئەوەی ئوتومبیلەکە بوەستێنیت، جا چی لە لایەکی شەقامەکە بێت یان ناوەڕاست.
ئوتومبیلەکە بوەستێنەو مەکینەکە بکوژێنەرەوە.
هەموو سەرنشینەکان دابەزێنە، مەهێڵە هیچ کەسێک بگەڕێتەوە ناو ئوتومبیلەکەی بۆ هێنانی شت و مەکە تایبەتەکانی.
بەلایەنی کەمەوە ٣٠ مەتر دوور لە ئوتومبیلەکە بوەستە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە گڕ و پریشکی ئاگرەکە و مەهێڵە خەڵکی تریش نزیک ببنەوە  لە ئاگرەکە.
پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکە پۆلیسی بەرگری شارستانی.
ئەگەر قەرەباڵغی ڕوویدا داوای هاوکاری لە خەڵک بکە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
بەشێوەیەکی گشتی پێویست ناکات خۆت هەوڵی کۆنترۆل کردنی ئاگرەکە بدەیت (ئەگەر کەم بێت ئاساییە، بەڵام گەر ئاگرەکە زیادی کرد دوور بکەوەرەوە) کردنەوەی دەرگاو لابردنی سەری بانزین دەبنە هۆی زیادکردنی ئاگرەکە چوونکە هاتووچۆی هەوا زیاتر دەکات.

لە ئینگلیزییەوە: هێمن سالار 

هاتوچۆی سلێمانی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.