د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند نەخۆشێكی شێرپەنجە پێی راگەیاندوە كە سەرەڕای ئەو نەخۆشییە سەختەی، پەستانی خوێن و شەكرەشی هەبوە و لە هەمانكات توشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بوە، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەر و پلازما ئەمڕۆ چاكبۆتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
وتهبێژی تهندروستى سلێمانى داوا لە هاوڵاتیان دەکات كە توشی كۆرۆنا دەبن ورەیان بەرز بێت و ئاماژەی بەوەكرد، كۆرۆنا یەكسان نییە بەمردن، دڵنیابن ژمارەی چاكبونەوە زۆر زیاترە لە ژمارەی گیانلەدەستدان، بەڵام بونی یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان زۆرە بۆ خێزانێك، بۆیە تكا دەكەین پابەندبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.