Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:32

نابێت هیچ کەسێک ئەو 5 شوێنە ببینێت

ڕێگە پێنەدراوە سەردانیان بكرێت
کوردستان TV
100%

لەم جیهانە زۆر شوێن هەیە بۆ سەردانی كردن و بینین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كومەڵێك شوێنی دیكە هەن كە ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك سەردانیان بكات و بیانبینێت.

 

لێرەدا ئاماژە تەنها بە پێنج لەو شوێنە نهێنییانە دەكەین كە ڕێگە پێنەدراوە سەردانیان بكرێت:

 

1. ژووری نووستنی شاژنی بەریتانی : ئەم ژوورە لە كۆشكی بێكینگهامە ژمارەیەكی زۆری پاسەوان لەوێدا پارێزگاری لێدەكەن و ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك سەردانی بكات.

 

2. دورگەی مارەكان : دورگەیەكی بچووكە دەكەویتە وڵاتی بەرازیل و زیاتر لە (4000) ماری تێدا دەژی كە لە ترسناكترین جۆرەكانی مارن لە جیهاندا بۆیە حكومەتی بەرازیل بە مەبەستی پارێزگاری بڕیاریداوە كە ڕێگە لە گەشتیاران بگرێت سەردانی ئەو شوێنە بكەن.

 

3. قەڵای فۆرت نۆكس : قەڵای فۆرت نۆكس لە ئەمریكایە ئەم قەڵایە كەنزی نیشتیمانی و پارچە ئاڵتونی لێهەڵگیراوەو (30) هەزار سەرباز پارێزگاری لێدەكەن.

 

4. كارگەی دروستكردنی كۆكاكۆلا : شێوازی دروستكردنی كۆكاكۆلاو ئەو ماددانەی لە پێكهاتەیدان بە تەواوەتی بە نهێنی ماونەتەوەو تەنها چەند كەسێكی كەم دەیزانن و شوێنی دروستكردنەكەشی بە تەواوەتی داخراوەو شاراوەیە.

 

5. ناوچەی 51 : ناوچەی (51) لە نیڤادا، كە دەكەوێتە (201) كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی ویلایەتی (لاس ڤیگاس) لە ویلایەتە یەكگرتووكان ئەم ناوچەیە لەلایەن حكومەتی ئەمریكا بە مەبەستی چاودێری ئاسمان و چەندەها كارو پڕۆگرامی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت دەیەوێت بە شێوەیەكی نهێنی و پارێزراو بمێنێتەوە.

 

ژووری بازرگانى و پیشه‌سازی سلێمانی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.